نرخی کارەباى مۆلیدەی سیتییەکان بۆ مانگی یەک دیاریکرا

لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى سیتییەکان، نرخی کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی یەک بە 272 دیناری بۆ هەر کیلۆواتێک دیاریکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى سیتییەکان، بەپێی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى سیتییەکان بۆ ئەم مانگە بە 272 دینار دیاریکرا.

جەختیشیکردەوە، پێویستە سەرجەم سیتیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بە پێچەوانەوە ئەگەر زیاتر وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەفسەران و پلە باڵاکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت وەک یەک تیم کاربکەن

بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شۆڕش ئیسماعیل گەڕایەوە بۆ ئەرکەکەی وەک وەزیری پێشمەرگە. بەبۆنەی گەڕاندنەوەی…
Total
0
Share