توێژینەوەیەک: بووەستن لە خواردنەوەی چا دوای نانخواردن

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی نەریتی خواردنەوەی چا راستەوخۆ دوای نانخواردن چەندین زیانی تەندروستی هەیە و پێویستە وازیلێبهێنرێت.

توێژینەوەکە لەلایەن زانایانی وڵاتی سەنگافورە ئەنجامدراوە و ناوەڕۆکەکەی لە پێگەی HealthxChange بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا هاتووە، گەڵای چا ماددەیەکی ترشی تێدایە، کاتێک راستەوخۆ دوای نان خواردن ئەیخۆیتەوە کرداری هەرس قورسدەکات بە تایبەت ئەگەر ژەمەکە دەوڵەمەند بێت بە پرۆتین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، خواردنەوەی چا دوای نانخواردن، رێگری لە هەڵمژینی ئاسن دەکات لەلایەن جەستەوە، بۆیە واباشترە کاتژمێرك پێش و کاتژمێرێک دوای نان خواردن چا نەخورێتەوە.

چا، دووەمین خواردنەوەیە لە جیهاندا کە زۆرترین خواستی لەسەرە و زیاتر لە دوو لەسەر سێی خەڵکی جیهان دەیخۆنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share