بۆنەکان چارەسەری خەمۆکی دەکەن ؟

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، رەنگە بۆن بتوانێت یارمەتیدەری مرۆڤ بێت بۆ چاکبوونەوە لە و نەخۆشییەی بە “خەمۆکی” ی وەسفدەکرێت، بەوپێیەی یارمەتیدەرە بۆ بیرهێنانەوەی یادەوەرییە خۆش و ئەرێنییەکان.

زاناکان تاقیکردنەوەیان لەسەر 32 کەسی بەتەمەن پێگەیشتوو ئەنجامدا کە بەدەست خەمۆکییەوە دەیان ناڵاند، تاقیکردنەوەکە بەجۆرێک بوو، هەندێک بۆنیان لەناو شەوشە دانا هەتا بەشداربووان هەڵی بمژن و ئەو بۆنانەیان بۆ دەکردنە شوشەکەوە کە ئاشنان پێی لەگەڵ بەکارهێنانی پرتەقاڵ و قاوە، بۆ ئەوەی هەندێک لە یادگارییە ناخۆشەکان لەبیربکەن.

کیمبەرلی یۆنگ، نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە، مامۆستای یاریدەدەری پزیشکی دەروونی لە زانکۆی پیتسبورگ دەڵێت، پێشتر کەس بیری لەوە نەکردبووەوە کار لەسەر یادەوەری کەسانی تووشبوو بە خەمۆکی بکات لە رێگەی بەکارهێنانی بۆنەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بۆنەکان بەوە ناسراون کە یادەوەرییە ئەرێنی و زۆرجاریش سۆزدارییەکان بەشێوەیەکی ناوازە دەهێننەوە یادی مرۆڤ.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، مایکل لیۆن، مامۆستای زیندەوەرزانی و رەفتار لە زانکۆی کالیفۆرنیا دەڵێت، سیستمی بۆنکردن تاکە سیستمی هەستیارە کە دەستڕاگەیشتنێکی راستەوخۆ و خێرای هەیە بۆ دەمارەخانەکانی یادەوەری بەتایبەت سۆزدارییەکان لە مێشکدا.

دەشڵێت، ئەگەر بیرەوەری باشتربکەین دەتوانین چارەسەری کێشەکان بکەین و باشتر هەستەکانمان رێکبخەین.

بەپێی گۆڤاری لایف ساینس، بۆنەکان دەتوانن یارمەتی کەسە خەمۆکەکان بدەن لە بیرکردنەوە نەرێنییەکان دووربکەونەوە و شێوازی بیرکردنەوەیان بە ئەرێنی بگۆڕن، بەڵگەکان دەریانخستووە کە بۆنەکان یادەوەرییەکان دەوروژێنن.

 

 

 

بابەتی پێشتر

فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە ئەوروپا لە یەکەم مانگی ئەمساڵدا کەمیکردووە

بابەتی دواتر

وادەی ناردنی هەمواری یاسای بودجە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران نادیارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share