مانچستەر یونایتد بە بڕیارێکی نوێ ڕیاڵ مەدرید بێهیوادەکات

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە هاوینی 2021 دەستبەرداری پۆل پۆگبای فەرەنسی نابێت و تاوەکو هاوینی 2022 بۆندەکەی نوێدەکرێتەوە. 

تۆڕی سکای سپۆرتی بەریتانی ئاشکرایکردووە، لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا نوێنەرانی یونایتد تاووتوێی نوێکردنەوەی بۆندی ناوەندکارە فەرەنسییەکەیان کردووە و بە ئەنجامی کۆتایی گەیشتوون.

پاڵپشت بە بەندێک لە بۆندی واژووکراوی ساڵی 2016 ، گرێبەستی پۆل پۆگدا بۆ ساڵێکی دیکە لەلایەن ئیدارەی شەیتانە سوورەکانەوە نوێدەکرێتەوە، واتا کۆتایی بۆندەکەی لە 2021وە بۆ 2022 دوادەخرێت، ئەم بڕیارەش لێدانێکی بەهێزە لە یانە داواکارەکانی پۆگبا لە نمونەی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە و پاریس سانت جێرمان، بەتایبەت یانە زەبەلاحەکەی مەدرید کە چەند وەرزێکە هەوڵ بۆ گواستنەوەی دەدات.

نوێکردنەوەی بۆندی پۆگبا لەگەڵ مان یونایتد هاوکاتە لەگەڵ لێدوانەکانی ڕابردووی، تیایدا ڕایگەیاندبوو، ” ئێستا یاریزانی یونایتدم و هەموو هەوڵێکم بۆ یانەکەمە، بەڵام هەموو یاریزانێک خەون دەبینێت پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات”.

هەروەها ئولی گۆنار سۆڵشایەری نەرویجی ڕاهێنەری ڕێد دێڤڵز بەر لە ڕوبەڕوبوونەوەی نیوکاسڵ بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە،” پۆل یاریزانی یانەکەمانە و بۆ دوو وەرزی دیکەش لەگەڵماندا بەردەوامدەبێت، بێگومان لە ئێستادا سەرنجی لەسەر یانەکەیەتی و دەیەوێت باشترین ئاست تۆماربکات”.

ڕەش ئەسمەرە فەرەنسییەکە لە هاوینی 2016 درێسی یانەی یونایتدی پۆشی، سەرەڕای ئەوەی گواستنەوەی بڕی 89ملیۆن پاوەندی تێچوو، بەڵام بەهۆی پێکانە بەردەوامەکانەوە نەیتوانیوە دەستکەوتی گەورە بۆ یانەکەی مسۆگەربکات.

بابەتی پێشتر

سانتۆس دوای حەوت ڕۆژ بۆندی ڕۆبینیۆی هەڵوەشاندەوە

بابەتی دواتر

کومان وەڵامی گریزمان دەداتەوە: ڕاهێنەر بەرپرسە لە شێوازی یاریکردن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share