زانکۆی سلێمانی لە چەند بوارێکدا پلەی یەکەم لەسەر ئاستی سەرجەم زانکۆکانی عێراق وەردەگرێت

زانکۆی سلێمانی لە چەند بوارێکدا پلەی یەکەم لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق وەردەگرێت.

زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، لە (ریزبەندیی بوارەکانی خوێندن 2025 – Subject Rankings 2025)، کە لەلایەن دامەزراوەی تایمز بۆ خوێندنی باڵا (THE) ئەنجامدەدرێت، لە کۆی 2092 زانکۆی ریزبەندکراو لەسەر ئاستی جیهان، زانکۆی سلێمانی چەند ئەنجامێکی بەدەستهێنا.

زانکۆی سلێمانی دەڵێت، لە بوارەکانی ئەندازیاری، زانستە فیزیکییەکان و پزیشکی و تەندرووستی-دا، زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی سەرجەم زانکۆکانی عێراق وەردەگرێت.

باس لەوەش دەکات، لە ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنەکەدا، دامەزراوەی تایمز هەمان پێوەرەکانی ریزبەندیی زانکۆکانی جیهانی بەکارهێناوە، کە بریتین لەمانەی خوارەوە:

Teaching (ژینگەی فێربوون)

Research Environment (ژمارە و ناوبانگی توێژینەوەکان)

Industry (گواستنەوەی زانیاری)

International Outlook (بەنێودەوڵەتیبوون)

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستیی هەرێم: پێداچوونەوە بە نرخی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان دەكەینەوە

وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، كەرتی تایبەتی تەندروستی لە هەرێم ڕێكدەخەنەوە و بە نرخەكانی خزمەتگوزاریی تەندروستیدا دەچنەوە. ئەمڕۆ…
Total
0
Share