مامۆستایەکی ئایینی، دەڵێت، ئەگەر کەسێک تەنیا رەمەزانان نوێژدەکات پێی مەڵێن قبوڵ نییە.
مامۆستا فاتیح شارستێنی، مامۆستای دیاری ئایینیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، “هەر کەسێک لە مانگی رەمەزاندا بەئاگا هاتەوە و نەفسی خۆی گرتەوە لەپێناوی خودا بەڕۆژوو بوو نوێژەکانیشی ئەنجامدا پێی مەڵێن قبوڵ نییە”.
وتیشی، “نابێت ئیسلام بە ئارەزووی خۆمان پارچە پارچە بکەین، واتە نابێت کەسێک بڵێت من وەکو رێجیمێک بەڕۆژوو دەبم، بەڵام نوێژ ناکەم”.