لە ئەگەری دوورخستنەوەی لامپارد لیستێک ئەڵمانیزان دیاریکراون

ئیدارەی چێڵسی تاووتوێی دابینکردنی ڕاهێنەرێک دەکات زوبانی ئەڵمانی بزانێت بۆ ئەوەی مامەڵەی گونجاو لەگەڵ یاریزانە ئەڵمانیەکاندا بکات

بەهۆی ئەنجامە خراپەکانەوە ئیدارەی یانەی چێڵسی بیر لە دوورخستنەوەی فرانک لامپاردی ڕاهێنەر دەکاتەوە، وەک شوێنگرەوەش هەوڵی دابینکردنی ڕاهێنەرێک دەدەن ئەڵمان زوبان بێت.

ڕۆژنامە ناودارەکانی بەریتانیا لە نمونەی زە سەن و دەیلی مەیڵ لە زاری “زە ئەتلەتیک”ەوە ئاشکرایانکردووە، لەدوای دۆڕاندنی یانەی چێڵسی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بەرانبەر چێڵسی، کاربەدەستانی بلوزی لەندەن بیر لەوە دەکەنەوە ڕاهێنەرێکی نوێ دابین بکەن بتوانێت لە یاریزانە ئەڵمان زوبانەکان تێبگات.

سەرچاوەکە نوسیویەتی، لامپارک لە کۆی هەشت کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەدا پێنج دۆڕاندنی تۆمارکردووە و بۆ پلەی هەشتەمی پریمەرلیگ دابەزیوە، بە جیاوازی نۆ خاڵ دوای لیستەر سیتی یەکەمی ڕیزبەندی کەوتووە و بە گشتی یانەکە لە دۆخێکی خراپدایە.

ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی خاوەنی چێڵسی لە گۆڕینی ڕاهێنەراندا کەمتەرخەم نەبووە و ماوەی وەرزێک زیاترە 57 یاری لەسەر لامپارد وەستاوە، چەندین یاریزانی بەتوانای وەک تیمۆ ڤێرنەر و کای هاڤێرتز و حەکیم زەیاشی بۆ دابینکردووە.

سەرچاوەکان نوسیویانە، ئەبرا و هاوکارانی بیر لەوە دەکەنەوە ڕاهێنەرێک دابین بکەن لە زوبانی ئەڵمانی بزانێت، یاخود ئەڵمان زوبان بێت، تاوەکو لەگەڵ ڤێرنەر و هاڤێرتز و زەیاش بە باشی مامەڵە بکات، بۆ ئەم مەبەستەش ناوەکانی جولیان نایگڵسمانی ڕاهێنەری لایپزیچ، تۆماس توخێلی ڕاهێنەری پێشووی پاریس سانت جێرمان، ڕاڵف ڕانیکی ڕاهێنەری ئەفسانەیی دیاریکراون.

بابەتی پێشتر

لە گوڵاڵە کەسێک بە چەقۆ خوشکەکەی بریندار دەکات و خۆشەویستەکەشی دەکوژێت

بابەتی دواتر

ئینتەرمیلان پێشنیازی ئاڵوگۆڕی دوو یاریزانی بۆ ئارسیناڵ کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share