مۆرینیۆ.. ئەو ڕاهێنەرەی سوود لە دوورخستنەوەش وەردەگرێت !

مۆرینیۆ لە پای وازهێنانی لە یانەکان 77.5 ملیۆن پاوەندی بەدەستهێناوە

ڕاهێنەری پۆرتوگالی، جوزێ مۆرینیۆ دوای دەستبەرداربوونی لە پۆستی ڕاهێنەری هەر یانەیەک بڕێک پارە وەک پاداشتی هەڵوەشاندنەوەی بۆندەکەی وەردەگرێت و لەم بوارەشدا زۆرترین داهاتی بەدەستهێناوە.

بەپێی داتاکانی ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی، دوای یەکسانبوونی تۆتنهام بەرانبەر ئێڤەرتۆن (2-2) مۆرینیۆ هەموو چانسێکی بۆ گرتنەوەی یەکێک لە چوار پلەی سەرەتای پریمەرلیگی لەدەستداوە، هەروەها شکستهێنانی بەرانبەر یانەی دینامۆ زاگریب لێدانێکی دیکەیە و لە قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی ئەوروپی بێبەشیکردوون،

هەموو ئەمانە هۆکارێکبوون بۆ دوورخستنەوەی “سپێشەڵ وەن” لە تۆتنهام، لە پای دوورخستنەوەشی بڕی 15 ملیۆن پاوەندی زیادەی بۆندەکەیی پێبەخشراوە.

پاداشتی دوای دوورخستنەوە بۆ مۆرینیۆ لە کۆی ژیانی وەرزشییدا 77.5 ملیۆن پاوەند بووە.

دوای دوورخستنەوەی لە یانەی چێڵسی (سەردەمی یەکەم 2007/2008) بڕی 18 ملیۆنی وەرگرتووە، هەروەها لە وەرزی (2012/2013) دوای دوورخستنەوەی لە ڕیاڵ مەدرید بڕی 17 ملیۆنی دیکەی بەدەستهێناوە.

مۆرینیۆ دوای وازهێنانی لە یانەی تۆتنهام، بڕی 15 ملیۆن پاوەندی زیادەی بۆندەکەی وەرگرتووە

جارێکی دیکە ڕاهێنەرە سپێشەڵەکە گەڕاوەتەوە سەر ڕێچکەی دوورخستنەوە، لە وەرزی 2015/2016 لە چێڵسی دوورخرایەوە و بڕی 12.5 ملیۆنی بەدەستهێنا، لە وەرزی 2018/2019 دوای دوورخستنەوەی لە مانچستەر یونایتد دیسانەوە 15 ملیۆنی دیکەی کۆکردووەتەوە.

بە کۆکردنەوەی ئەو بڕانەی سەرەوە لەگەڵ ئەو بڕەی لە پای وازهێنان لە تۆتنهام بەدەستهێناوە، تاوەکو ئێستا لە ژیانی وەرزشییدا 77.5 ملیۆن پاوەندی دوای دوورخستنەوەکانی کۆکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مان سیتی به‌شێوه‌یه‌کی کاتی گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی دووه‌می پریمه‌رلیگ

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می پریمه‌رلیگ، به‌رامبه‌ر برایتۆن یاریکرد‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌،…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌ چوارینه‌کانی به‌رده‌وامه‌ و بلباوی به‌ چوار گۆڵ تێپه‌ڕاند

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 26ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیک بلباو…
Total
0
Share