بایرن ئامادەکاری بۆ دوو بۆندی مەحاڵ دەکات

یانەی بایرن میونشن چاوەڕوانی جوڵەی یانە گەورەکانی ئیسپانیا و ئینگلتەرایە، لە هەمان کاتدا کار بۆ واژۆکردنی دوو گرێبەستی گەورە و هەژێنەر دەکات.

بەپێی زانیاریی ڕۆژنامەکانی “زە سەن و دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی، یانەی بایرن میونشن بەبێدەنگی کار بۆ واژۆکردنی گرێبەستی کای هاڤێرتز دەکات، کە داواکراوی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و ئارسیناڵە.

ڕیاڵ مەدرید لە کێبڕکێکان بۆ کڕینی هاڤێرتز تاڕادەیەک کشاوەتەوە، لە بەرامبەردا ئارسیناڵ ئۆفەرێکی پێشکەشکردووە و ئامادەیە ئۆفەرێکی دیکەش پێشکەش بکات.

“زە سەن” نووسیویەتی، بایرن لێرەدا نەوەستاوە، بەڵکو لەسەر ڕاسپاردەی تۆماس توخێل پەیوەندییان بە لێپرسراوی کارەکانی کایل واڵکەری بەرگریکاری یانەی مانچستەر سیتی-یەوە کردووە.

بەڕێوەبەرانی بایرن دەیانەوێت سوود لەوە وەربگرن کە واڵکەر لە پێکهاتەی گواردیۆلا-دا سەرەکی نییە، بەڵێنیان پێداوە لە باڤاریا بە پاداشتی دارایی و وەرزشی زیاتر و برەو بە تواناکانی بدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، چوارشه‌ممه‌ی چامپیۆنزلیگ‌ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ، چوارشه‌ممه‌ یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی ئه‌وروپا له‌ کێبڕکێکانی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ به‌رده‌وامده‌بن و چه‌ندین یاری به‌هێز ئه‌نجامده‌درێن.…
Total
0
Share