کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی زیاتر دادەبەزێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە پلەی گەرمی لە ناوچەکانی هەرێم زیاتر دادەبەزێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتی لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری هەرێم.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرمی بە(1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، دادەبەزێت.

دەشڵێت، سبەى هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرمییش بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو:

هەولێر : 42 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی

دهۆک : 39 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 42 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 40 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی

سۆران : 38 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی

گەرمیان 42 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share