ئەمەش بەهۆی گەرمای زۆر و کەمبوونەوەی بڕی هەوا، زۆرجار گوڵەکانی ناوماڵ بە خێرایی سیس دەبن یان شێوازیان دەگۆڕێت، شارەزایان دەڵێ، کە ئەم وەرزە پێویستیی بە چاودێریی زیاتر هەیە بە تایبەتی لە ڕووی ئاودان و شوێنی دانانی گوڵ و ئینجانەکان.
لە سەرەکیترین ڕێوشوێنەکاندا ئاودان بە شێوەیەکی ڕێکخراو گرنگترین هەنگاوە، پێویستە گوڵەکان بەیانیان زوو یان ئێوارە درەنگ ئاوبدرێن، چونکە لە کاتی نیوەڕۆدا گەرما زۆرە و ئاوەکە وشک دەبێتەوە پێش ئەوەی ڕەگی گوڵەکە ئاوەکە هەڵمژێت، هەروەها پێویستە خاکەکە نە تەڕ بێت و نە وشک بێت، بەڵکو لە نێوان ئەم دووانەدا بێت و فێنک و شیداربێت.
پاراستنی گوڵ و درەختە ناوماڵییەکان لە هاوین تەنیا بە ئاودان نییە، بەڵکو پێویستیی بە تێبینی و ڕێکخستنی ژینگەی دەورووبەری هەیە، بە جێبەجێکردنی ئەم ڕێوشوێنانە دەتوانرێت جوانی و تازەیی گوڵ و درەختەکان بپارێزرێت لە درێژایی وەرزی گەرمادا.