400 بەنزینخانە مەترسیی داخرانیان لەسەرە

عەلی حەمەساڵح قۆرخكارییەكی بواری بەنزین ئاشكرادەكات، حكومەت بەنزینی داوە بە دوو كۆمپانیا و ئەوان دەیفرۆشنەوە بە كۆمپانیا و بەنزینخانەكانی دیكە، بەڵام ئەو مامەڵەیە مەترسیی داخرانی لەسەر 400 بەنزینخانە دروستكردووە.

عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان لە نوسینێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك ئاشكرایكردووە، پاش یاداشتی خاوەن بەنزینخانەکانی ھەولێر و بەدواداچوونییان بۆ ئەو پرسە، بۆیان دەركەوتووە، حکومەت ڕۆژانە 25 ھەزار بەرمیل نەوت لە پاڵاوگەی کار دەپاڵێوێت و 870 ھەزار لیتر بەنزین بەرھەمیەتی.

بەوتەی سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان، “ئەو بڕە بەقۆرخکاری دراوە بە ھەردوو کۆمپانیای کورد نەفت و سەن ئۆیل، لیترێک بەنزین بە 630 دینار، ئەوانیش دەیفرۆشنەوە بە بەنزینخانەکان لیتری بە 725 دینار، بەنزینخانەکانیش خۆیان ڕاستەوخۆ دەڕۆن لە پاڵاوگەی “کار”ی وەردەگرن و پارەکەش لە بازاڕی دۆلارەکە تەسلیم دەکرێت”.

بەوتەی سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان، “هەردوو كۆمپانیای کورد نەفت و سەن ئۆیڵ خۆیان بەنزینخانەیان ھەیە، خۆیان لیترێک بەنزین دەدەن بە 660 دینار، بەڵام بە جوملە بە بەنزینخانەکانی تری دەفرۆشنەوە بە 725 دینار، ئەمەش وادەکات زیاتر لە 400 بەنزینخانە مەترسیی داخستنیان لەسەرە بەھۆی ئەم قۆرخکاریە”.

عەلی حەمە ساڵح جەختی لەوەشكردووەتەوە، پێویستە بەنزین بەنرخێکی جێگیر بدرێتە ھەموو بەنزینخانەکان و ھۆکاربێت بۆ دابەزاندنی نرخەكەی.

بابەتی پێشتر

ئێران هەوڵی تەقاندنەوەی بنكەیەكی ئەتۆمی شكستپێهێنا

بابەتی دواتر

زەریاب

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share