ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەی ئەو چوار یاسایەوە دەدات کە ماوەیەکی زۆرە بووەتە جێگای ناکۆکی لایەنەکان.
بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەی سبەینێ سێشەممەدا دەنگ بە هەمواری یاسای بودجە دەدرێت، لە بڕگەی دووەمدا دەنگ بە هەمواری یاسای باری کەسێتی دەدرێت.
هەربەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، لە بڕگەی سێیەمدا دەنگ بە یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان کە بەهۆی هەندێک بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتیی شۆڕش زەرەرمەندبوون دەدرێت، بڕگەی چوارەمی کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت، هەمواری یاسای لێبوردنی گشتیی.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەپێی بڕیاری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە چەند رۆژی داهاتووەوە هەر ئەندامێک ئامادەی دانیشتنەکان نەبێت، بڕی یەک ملیۆن دینار غەرامە دەکرێت.
