ژمارەی کۆچبەران بۆ ئەمساڵ چەندن؟

دەزگای لوتکە، ئاماری ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی بڵاوکردەوە کە تەمەنیان سەروو 18 ساڵە و لە ئەوروپا داوای مافی پەنابەریان کردووە.

باهۆز بەرزان، بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، رایگەیاند، ساڵی 2025، 31 هەزار و 455 کۆچبەرمان هەبووە کە تەمەنیان سەروو 18 ساڵە، لەلایەن دەزگای کۆچی نێودەوڵەتییەوە تۆمارکراون و لە ئەوروپا داوای مافی پەنابەرییان کردووە.

دەشڵێت، ژمارەی قوربـ.ـانییەکان 12 کەسن، لەو ژمارەیە 2 کەسیان نادیارن و 10 کەسیشیان گیانـ.ـیانلەدەسـ.ـتداوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share