ئەحمەد حاجی رەشید: هیچ ئومێدێک بۆ چارەسەری ریشەیی گرفتی مووچە نەماوە

ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هیچ ئومێدێک بۆ چارەسەری ریشەیی گرفتی مووچە نەماوە و ئەو چارەسەرانەی دەدۆزرێنەوە چارەسەری کاتین.

ئەحمەد حاجی رەشید لە لێدوانێکدا رایگەیاند، هۆکاری سەرەکی چارەسەرنەبوونی کێشەی مووچە شتێکی ئاشکرایە و هۆکارەکەی ئەوەیە کە حکومەتی هەرێم پابەند نییە بە رێکەوتنی لەگەڵ بەغداد بە رادەستکردنی 50% ی داهاتی ناوخۆ بۆ ماوەی زیاتر لە شەش مانگە.

وتیشی، مانگانە ئەم دۆسیەیە نوێدەکرێتەوە و هەموو جارێک وەفدەکان دەچن و کۆدەبنەوە بە مەبەستی ئەوەی تەنها چارەسەرێکی کاتی بدۆزنەوە.

جەختیشیکردەوە، ئومێدێک نەماوە کە چارەسەری گرفتی مووچە بە شێوەیەکی هەمیشەیی بکرێت، ئەو هەنگاوانەی دەنرێن، تەنها چارەسەری کاتین.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share