نەرمین مەعروف: لیژنەی دارایی دەنگی بە هەمواری یاسای بودجە دا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لیژنەی دارایی دەنگی بە هەمواری یاسای بودجە دا و چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەنگی لەسەر بدات”.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی دەنگماندا بە پرۆژە یاسای هەمواری یاسای بودجە ( ماددەی 12/ دووەم/ ج) تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و چاوەڕواندەکرێت لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەنگی لەسەر بدرێت، و بەوەش دەستبکرێتەوە بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم.

وتیشی، بەپێی هەموارەکە بڕی 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت وەک سولفە دەدرێتە هەرێم بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە تا ئەو کاتەی کۆمپانیایەکی پسپۆر کە لەماوەی 60 رۆژ دەستنیشاندەکرێت بە رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد، خەمڵاندنێکی دادپەروەرانە دەکرێت بۆ تێچووی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم.

باسی لەوەشکرد، بەپێی یاسای بودجەی فیدراڵی، هەرێم دەبێت رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆ هەناردەبکات یان لە رێگەی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بۆ پێداویستیی ناوخۆ بەکاریبهێنێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم دەرگای هاوپەیمانییەتی بۆ پارتە سیاسییەکان دەکرێتەوە

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بڵاویکردەوە، ئاگاداری هەموو ئەو پارتە سیاسییانە دەکەنەوە کە دەیانەوێت هاوپەیمانیەتی  دروست بکەن، لە…
Total
0
Share