بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى ئەمڕۆ پێشبینى نمەبارانى کەم لە هەندێک ناوچەدا دەکرێت و ئەگەرى باران بۆ سبەینێ لە چەند ناوچەیەکى دیکە زیاتر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسى و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت، لەگەڵ بوونی کەمێک تۆز و خۆڵ لە کەشدا، هەروەها پێشبینی نمە بارانێکی کەم دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکان.
دەشڵێت، پلەى گەرمى نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە کەشوهەواى سبەینێش بەپێى پێشبینییەکان، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت، پاشان رێژەی دابارین زیاددەکات، لە هەندێک کات و ناوچەدا دەگۆڕێت بۆ هەورەبروسکە و تاوە بارانی کورتخایەن بە تایبەت لە سنووری ئیدارەی سۆران و راپەڕین.
روونیشیدەکاتەوە، لە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە و کاریگەری باران بارین نامێنێت.