سەندیکای کرێکاران ئاماری نۆ مانگی رابردووی گیانلەدەستدانی کرێکارانی بڵاوکردەوە

یەکێتیی سەندیکای کرێکاران لقی سلێمانی ئاماری گشتیی گیانلەدەستدانی کرێکارانی لە نۆ مانگی رابردوودا بڵاوکردەوە، بەپێی سەندیکاکە تەنها لەم مانگەدا سێ کرێکار گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئاماری سەندیکای کرێکاران لقی سلێمانی، لە مانگی نۆدا سێ کرێکار گیانیان لەدەستداوە، بەوەش ژمارەی گیانلەدەستدان لەماوەی نۆ مانگی رابردوودا گەیشتە 18 کرێکار.

سەندیکای کرێکاران لقی سلێمانی داوا لە داواکاری گشتی دەکاتە بەدواداچوون بۆ سەلامەتی و مەرجەکانی پارێزگاری لە کرێکاران بکات.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دووشەممە، کاتژمێر 10:00ی بەیانی کرێکارێک بەناوی دیار ئەحمەد تەمەن 34 ساڵ، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە باڵەخانەیەکی پڕۆژەی “دایک” لەکاتی کارکردندا گیانیلەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕێگە نادات بایكۆتی شۆفێرانی پاس كێشە بۆ خوێندكاران دروستبكات

قائیمقامی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هه‌ر خوێندنگه‌یه‌ك پاره‌ له‌ كۆمپانیاكان وه‌ربگرێت ڕێكاری یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌گیرێته‌به‌ر. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی، “دوای…
زیاتر ببینە

لە سلێمانی بڕیاردرا بەنزینە عێراقییەكە نەدرێتە ئۆتۆمبێلی تایبەت

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، “بڕیاردرا بەنزینە عێراقییەكە ‏تەنها بدرێتە ئۆتۆمبێلی تاكسی و پاسەكان، دوای دیاریكردنی بەنزینخانەكان، بڕیارەكە…
Total
0
Share