شیرین یونس: ئەوەی گرنگە لای یەكێتی حكومەتێكی بەهێز و خزمەتكاری خەڵكە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، یەكێتی ماوەی سێ مانگە لە گفتوگۆدایە و تائێستا بەهیچ شێوەیەك باسی ئیستیحقاق و پۆستی نەكردووە و ئەوەی گرنگە لای یەكێتی حكومەتێكی بەهێز و خزمەتكاری خەڵكە.

شیرین یونس، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، زۆرێك دوكانی سیاسی بەناوی ئۆپۆزسیۆنەوە خەریكی گەرمكردنی بازاڕی خۆیانن و داوا و ویستی خەڵك بەكاردەهێنن بۆ بەرژەوەندیی شەخسیی خۆیان.

وتیشی، “سوپاس بۆ خوای گەورە یەكێتیەكەمان بە عەقڵییەتێكی دووربین لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی زەمانی ژیانی خەڵك لە كابینەی نوێ جێگیربكرێت و خەڵكی كوردستان و شاهێدن كە یەكێتی سێ مانگە لە گفتوگۆدایە و تائێستا بەهیچ شێوەیەك باسی ئیستیحقاق و پۆستی نەكردووە و ئەوەی گرنگە لای یەكێتی حكومەتێكی بەهێز و خزمەتكاری خەڵكە.

راشیگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی دەستی ئاشتی بۆ هەموو لایەنێك درێژكردووە و لەسەر ئەو سیاسەتەش لەپێناو خەڵكی كوردستاندا بەردەوامدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆبوونەوە گرنگەكە ئەنجامدەدرێت
تایبەتە بە پەیڕەوكردنی پاكێجی خێزانی لە هێڵەكانی ئینتەرنێت

لەسەر پێشنیازەكانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن تایبەت بە پەیڕەوكردنی پاكێجی خێزانی، سبەینێ لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمان كۆبوونەوەیەك…
زیاتر ببینە

ئێستا چارەنووسی مووچە پاشكەوتكراوەكان لەكاتی خانەنشینبوونی فەرمانبەراندا ئاشكرادەكات

بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی چارەنووسی مووچە پاشەكەوتكراوەكانی ئەو فەرمانبەرانە دەدات كە ماوەی خزمەتیان بە كۆتادێت…
Total
0
Share