نەوتەکەی بەغداد گەیشتە هەرێم

یەکەم کاروانی ئەو نەوتەی وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاری ناردنی دابوو بۆ هەرێم گەیشتە شاری هەولێر.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کاروانی یەکەمی نەوتی سپی لە وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵەوە گەیشتە پاریزگای هەولێر و بڕیارە لە ماوەی دوو رۆژدا بۆ پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش بنێردرێت.

ئاشکراشیکرد، نەوتەکە هەفتەی داهاتوو بەسەر خێزانەکانی هەرێم لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەشدەکرێت.

بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی تەنها 50 ملیۆن لیتر دەگاتە هەرێم کە بەشی 19% ی خێزانەکانی هەرێم دەکات.

بڕیارە نەوتەکە بە نرخی داشکێنراو بە نزیکەی 59 هەزار دینار بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاری دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ کەوتەبواری جێبەجێکردنەوە

سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان ئاشكرایده‌كات، بڕیاری دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکومییەکان لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئاراستەی هەردوو وەزارەتی…
Total
0
Share