جنۆکەکان لە لیستی گوندەکانی چەمچەماڵدا دەرکران

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ 13ی نیسانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا ناوی چوار گوند لە سنوری ناحیەی سەنگاو گۆڕدرا کە پێشتر پاشگری ناوی ئەو گوندانە “جنۆکە” بووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ 61 هەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەرێوەچوو، لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ و بڕیار لەسەر گۆڕینی ناوی 4 گوندی سنوری ناحیەی سەنگاو لە قەزای چەمچەماڵ درا.

ئەو گوندانەی سنوری ناحیەی سەنگاو پێشتر پاشگری جنۆکە بەناوەکانیانەوە بووە وەک (جنۆکەی قازی شەل، گۆڕاوە بە چەژنەواری قازی).

هاوکات ناوی ( جنۆکە غەیدار گۆڕاوە بە جەژنەواری غەیدار) و ناوی گوندی (جنۆکەی فەتاحە سور گۆڕاوە بە جەژنەواری فەتاح).

یەکێکی دیکە لە گوندەکان ناوی (جنۆکەی حەمەتاڵب، گۆڕاوە بە جەژنەواری حەمەتاڵب) واتە کۆی جنۆکەکان گۆڕاوە بە “جەژنەوار”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: هەرکاتێک هەڵبژاردنەکان نزیکدەبێتەوە کەرکوک لەسەر زاری هەندێک کەس شیرین دەبێت

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی رایگەیاند، هەرکاتێک هەڵبژاردنەکان نزیکدەبێتەوە، ئیدی کەرکوک لەسەر زاری هەندێک کەس زۆر شیرین دەبێت، هەر…
Total
0
Share