حاجیاوا.. گەنجێك لە مەلەوانگەیەكدا خنكا

وتەبێژی بەرگریی شارستانی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، گەنجێكی تەمەن 21 ساڵ لە مەلەوانگەیەكی حاجیاوا خنكاوە.

عەلی قادر، وتەبێژی بەرگریی شارستانی ڕاپەڕین بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، گەنجێكی تەمەن 21 ساڵ بەناوی سەرهەد عەبدولواحید لە مەلەوانگەیەكی حاجیاوا خنكاوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، گەنجەكە بەهۆی نەزانینی مەلەكردنەوە خنكاوە.

باسی لەوەشكرد، تەرمی گەنجەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەریی ڕاپەڕین كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی: دابەشکردنی ئاومان ڕاگرتووە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، ڕایگەیاند، لەبەر لێڵبوونی سەرچاوەکان، دابەشکردنی ئاومان ڕاگرتووە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، ڕایگەیاند، بارانبارینی ڕۆژانی ڕابردوو لە…
Total
0
Share