بڕیاردرا و ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەران خانەنشین دەکرێن

بەگوێرەی فەرمانێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ دەرچووە، تەمەنی خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان کرایە 60 ساڵ.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ی1ی2025، فەرمانێک دەرکرا بۆ یەکخستنی تەمەنی خانەنشینی لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و بەگوێرەی بڕیارەکە پاڵپشت بە حکومەکانی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە 9ی ساڵی 2014ی هەموارکراوی عێراق، تەمەنی خانەنشینی سەرجەم فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان دەکرێتە 60 ساڵی و هەر فەرمانبەرێک بە رۆژ و مانگ و ساڵ تەمەنی 60 ساڵی تەواو کرد، پێویستە دەستبەجێ خانەنشین بکرێت.

لە بەشی دووەمی فەرمانەکەدا هاتووە، ئەمانەی لای خوارەوە بەدەردەکرێن لە تەمەنی یاسایی خانەنشینبوونیان و دەبێتە تەواوکردنی تەمەنی 63 ساڵی:

ئەو فەرمانبەرانی یاسای راژەی زانکۆیی دەیانگرێتەوە و هەڵگری ناونیشانی پڕۆفیسۆر و پڕۆفیسۆری یاریدەدرن.

پزیشکانی دادوەریی و پزیشکانی سڕکردن و دەروونی

راوێژکاران و راوێژکارانی یاریدەدەر لە ئەنجومەنی شورای هەرێم

فڕۆکەوانانی مەدەنی لەوانەی کاردەکەن وەک کاپتنی فڕۆکە بەشێوەیەکی کرداریی و لەکاتی خۆیدا مۆڵەتی کارکردنی بەرکاریان هەیە.

بەشێکی دیکەی فەرمابەرانیش لە تەمەنی 65 ساڵیدا خانەنشین دەکرێن کە سێ گرووپ دەگرێتەوە: (ئەوانەی حکومەکانی یاسای دەسڵکراوانی سیاسیی ئیتیحادی دەیانگرێتەوە، ئەوانەی کەسوکاری پلە یەک و پلەی دووی ئەو شەهیدانەن کە یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەس و کاری شەهید و ئەنفالکراوەکانین دەیانگرێتەوە، ئەوانەی ئیمتیازی زیندانیکراو و راگیراوی سیاسیی کوردستانی دەیانگرێتەوە.

باس لەوەش کراوە، هەر فەرمانبەرێک بە تەواوکردنی 45 ساڵ تەمەن و بوونی 15 ساڵ خزمەت فەرمانی خانەنشینیکردنی بۆ دەرچووبێت بەر لە دەرچوونی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە 3ی7ی2024 پێویستە مامەڵەکەی راییبکرێت.

لەدوای ئەو رێککەوتە، فەرمانبەر دەبێت 50 ساڵی تەواوکردبێت یان راژەی خانەنشینییەکەی لە 25 ساڵ کەمتر نەبێت بۆ داواکردنی خانەنشینبوون.

دەشڵێت، “ئەو فەرمانبەرانەی رەوانەی خانەنشینی دەکرێن، بە گوێرەی ئەو دۆخانەی باس کراون، شایستەی هەموو ئەو ماف و جیاوکانە دەبێت لە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە 9ی ساڵی 2014ی هەموارکراو پێی دەدات، ئەگەر هاتوو مەرجە یاساییەکانی شایستەبوونی تێدا بەدیهاتبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: به‌زوویی تۆڵه‌ى شه‌هیدكردنى پێشمه‌رگه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه‌

وەزیرى پیشمەرگە ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەزوویی تۆڵەی خوێنی تەواوی ئەو پێشمەرگانەى چەند ڕۆژی ڕابردوو دەکەنەوە کە بەهۆى هێرشەکانى داعشەوە شه‌هیدبوون.…
Total
0
Share