پێنج تۆمەتبار دەستگیركران

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکردووە، پێنج تۆمەتبار لە چەمچەماڵ دەستگیرکراون کە دزییان کردبوو.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک کە بڕێک پارە و ماتۆڕسکیلێکی لێدزراوە، دوو تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە دەستگیرکران.

هەروەها لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەکی تر و لە چالاکییەکی جیاوازدا توانرا سێ تۆمەتبار دەستگیربکرێن کە دزییان لە دوکانێکی سکرابی ئۆتۆمبێل کردبوو.

ناسنامەی تۆمەتبارەکان بریتییە لە، س، ه، ر لەدایكبووی 2005 و أ، أ،ج لەدایكبوی 2022، ی، ج، أ لەدایكبوی 2004، د، س،ب لەدایكبووی 2006، م، م، ع لەدایكبووی 1992 بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لە سنووری سلێمانی

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەم نزیکانە تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی دەکرێت. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بەردەوامین…
Total
0
Share