وەزارەتی بازرگانیی عێراق و هەرێم لە کۆبوونەوەدان

شاندێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی کانونی دووەم، سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و ئێستا لەگەڵ وەزیری بازرگانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدان.

فەتحی محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی وەزیری بازرگانی هاتونەتە هەرێمی کوردستان”.

بەپێی وتەی وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان، شاندێکى وەزارەتى پیشەسازى عیراقی بە سەرۆکایەتیی مونهل عه‌زیز، وەزیرى پیشەسازیى عێراق بە یاوەرى ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکانى وەزارەت له‌ هه‌ولێرن و له‌گه‌ڵ كه‌مال موسلیم، وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی دیكه‌ی وه‌زاره‌ته‌كەدا لە کۆبوونەوەدان.

وتیشی ئامانجی سەردانەکە، تاوتوێکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان و قەبارەی بازرگانی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

سەبارەت بە پرسی شایستەی جوتیاران و پارەی گەنم ئاماژەی بەوەکرد، سەرجەم ئەو پرسانەی لەنێوان هەردوولا شایەنی قسە لەسەر کردنن تاوتوێدەکرێن.

بابەتی پێشتر

كۆرۆنا چ گۆڕانكارییەكی بەسەر كاركردندا هێناوە؟

بابەتی دواتر

"كێشەی كامێرا"ی نێو پەرلەمانی كوردستان چییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share