لە دهۆک پارتی وێنەی کەسێک وەک شەهیدی خۆپیشاندانەکەی کەرکوک بەرزدەکاتەوە کە لە ژیاندایە و خەڵکی چەمچەماڵە

لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی شاری دهۆکدا کە پارتی “وەک بانگەشەی بۆ دەکرد”، بە مەبەستی پاڵپشتی لە کەرکوک و بەرگریی لەو شارە رێکیخستبوو، وێنەی چوار کەس وەک شەهیدانی خۆپێشاندانەکانی کەرکوک بەرزکرابوونەوە، یەکێک لەو کەسانە، نە خەڵکی شاری کەرکوکە، نە بەشداریی خۆپیشاندانەکانی ئەو شارەی کردووە و نە شەهیدیش بووە.

لە وێنەکاندا چوار کەس وەک شەهیدی خۆپیشاندانەکان وێنەیان بەرزکراوەتەوە، یەکێک لەو کەسانە ناوی “مەریوان کەریم تۆفیق”ـە، هاوڵاتییەکی شارۆچکەی چەمچەماڵە.

ئەو هاوڵاتییە بەشداریی لە خۆپیشاندانەکانی کەرکوکدا نەکردووە و پەیوەندیی بەو خۆپیشاندانانەوە نییە، شەهیدیش نەبووە و تا ئێستا لەژیاندایە.

هاوڵاتیی مەریوان کەریم تۆفیق، تەنها لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک، هاوخەمیی نیشانداوە بۆ شەهیدانی خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردووی شاری کەرکوک، بەڵام پارتی و خۆپیشاندەرانی دهۆک وێنەی ئەو هاوڵاتییەیان وەک یەکێک لە شەهیدەکانی کەرکوک بەرزکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆ لە شەقامێکی سلێمانی رادەگیرێت

بابەتی دواتر

زانکۆی سلێمانی میوانداریی پێشبڕكێی زانستیی زانکۆکانی عێراق دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆسیەی بڕیاری سزای چالاكوانانی بادینان گەڕێندرایەوە دادگای پێداچوونەوە

پارێزەرێكی دۆسیەی چالاكوانە دەستگیركراوەكانی بادینان دەڵێت، دۆسیەی بڕیارەكە بەمەبەستی ڕاستكردنەوە گەڕێندراوەتەوە بۆ دادگای پێداچوونەوە. بەشدار حەسەن، پارێزەری دۆسیەی…
Total
0
Share