حکومەتی هەرێم و کۆمپانیای ڤیزا رێککەوتنێکیان واژۆ کرد

وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، حکومەتی هەرێم رێککەوتنێکی ستراتیژیان لەگەڵ کۆمپانیای ڤیزای جیهانی لە بواری پارەدانی دیجیتاڵی واژۆ کردووە.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمدا هاتووە، حکومەتی هەرێم رێککەوتنێکی ستراتیژی لەگەڵ کۆمپانیای ڤیزای جیهانی لە بواری پارەدانی دیجیتاڵی واژۆ کردووە و بەپێی رێککەوتنەکە، کۆمپانیاکە بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری چەندین سیمینار و وۆرکشۆپ بۆ سوودمەندانی هەژماری من رێکدەخات سەبارەت بە سوودەکانی گشتگیری ئابووری و شیکردنەوەی رێگاکانی بەکارهێنان و سوودوەرگرتن لە پارەدانی دیجیتاڵی و سوود و خزمەتگوزاریەکانی بانکی.

ماریۆ مەکاری جێگری سەرۆک و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ڤیزا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاندووە، هۆشیاری و گشتگیری ئابووری بناغەی بەهێزکردن و پەرەپێدانی ئابوورین، لە رێگای هۆشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگە و بەردەستکردنی ئامرازی پێویست بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارە داراییەکانیان بە شێوازێکی کارا، دەتوانین بەردی بناغەی کۆمەڵگایەکی خۆڕاگر و بەهێز لە ڕووی ئابووریەوە دابنێین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: لەم هەفتەیەدا عێراق مووچەی مانگی چوار بۆ ھەرێمی كوردستان دەنێرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لەم ھەفتەیەدا عێراق مووچەی مووچەخۆران رەوانەی ھەرێمی كوردستان بكات.…
Total
0
Share