شێخان.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە قەزای شێخان دوو پێشمەرگە لەکاتی چوونیان بۆ وەرگرتنی موچەکانیان گیانیان لەدەستدا و یەکێکیش برینداربووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆک ڕایگەیاند، دوو پێشمەرگەکە بۆ وەرگرتنی موچە ڕۆشتوون و لەڕێگادا لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی دیکە تووشی ڕوداوبوون و گیانیان لەدەستداوە و یەکێک لە هاوڕێکانیشیان بریندارە.

پێشمەرگەکان ناویان “محەمەد میرزا و شاکر فازل)ە و خێزاندارن و خەڵکی قەزای ئاکرێن.

ئەو دوو پێشمەرگەیەی گیانیانلەدەستداوە سەربە لێوای چواری هێزی پێشمەرگەن.

هەر ئەمڕۆ ڕوداوێکی دیکەی هاتوچۆ لە پارێزگای دهۆک ڕوویدا و کەسێک گیانیلەدەستدا، بەمەش لەمڕۆدا سێ کەس بەڕوداوی هاتوچۆ لە پارێزگای دهۆک گیانیان لەدەستداوە و 10 کەسیش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێكارەكانی كەمكردنەوەی زیانەكانی وشكەساڵی لە هەرێم دەستیان پێكردووە

بەهۆی كەمی بارانبارینەوە لە ئەمساڵدا، بەنداوە گەورەكانی هەرێم كەمترین ئاویان گلداوەتەوە، بەڕێوبەری بەنداوەكانی هەرێمیش دەڵێت، بارودۆخەكە خراپە و…
Total
0
Share