وەزیرێکی پارتی هاوڵاتییانی کەرکوک لە بڕیارێک بێبەشدەکات

بە بڕیاری بەنگین رێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق سەرجەم خانووە بێتاپۆ و زیادەڕەوەکانی عێراق تاپۆدەکەرێن جگە لە کەرکوک.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون، لە کۆبوونەوەی رۆژی 12 ی ئەم مانگەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەنگین رێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیارێکی وەزارەتەکەیانی خوێندووەتەوە کە تێیدا هاتووە، سەرجەم خانووە زیادەڕەو و بێتاپۆکان لە سنووری پارێزگاکانی عێراق لەسەر ناوی خاوەنەکانیان تاپۆدەکرێن، جگە لە خانووە بێتاپۆ و زیادەڕەوەکانی پارێزگای کەرکوک.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لەدوای خوێندنەوەی بڕیارەکە خالید شوانی وەزیری دادی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا ناڕەزایەتیی خۆی دەربڕیوە و رایگەیاندووە “بڕیارەكە ستەمێكی گەورە لە خەڵكی كەركوك دەكات و نابێت ئەو جیاكارییە بكرێت”، بەڵام رێکانی توانیویەتی پشتیوانی زۆرینەی وەزیرەكانی غەیری كورد بەدەستبهێنێت.

بڕیارەکەی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق زیان لە هاوڵاتییانی کەرکوک دەدات و هەزاران هاوڵاتیی رەسەنی شارەکە لە مافی تاپۆکردنی خانووەکانیان بێبەشیان دەکات، ئەمەش نیگەرانی هاوڵاتییانی شارەکەی بەدوای خۆیدا هێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوكاتە لەگەڵ هەڵمەتی دەركردنی پەكەكە لە لیستەكە.. ئەمریکا ڕێکخراوی فارکی لە ‏لیستی تیرۆر دەرهێنا

ئیداره‌ی ئه‌مریكا هێزه‌ چه‌كداره‌ شۆڕشگێڕه‌كانی كۆڵۆمبیا ناسراو به‌ فارك-ی له‌ لیستی ‏ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ بیانییه‌كان ده‌رهێنا، بڕیارەكە هاوكاتە لەگەڵ…
Total
0
Share