قوباد تاڵەبانی: داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکەم شەو و ڕۆژ کاربکەن بۆ دۆزینەوەی بکوژی شوکری سەرحەد

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بە توندی ئیدانەی کوشتنی “شوکری سەرحەد” دەکەن و داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات شەو و ڕۆژ کاربکەن بۆ دۆزینەوەی تاوانبارانی ئەو ڕووداوە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، “داوا لە‌ لایە‌نە‌ ئە‌منییە‌كان دە‌كە‌م؛ شە‌و و ڕۆژ بخە‌نە‌سە‌ریە‌ك لە‌پێناو دە‌ستگیركردنی تاوانباران و ڕادە‌ستكردنیان بە‌ دادگا بۆ ئە‌وە‌ی سزای یاسایی خۆیان وە‌ربگرن.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ھە‌ر لێرە‌شەوە ڕایدە‌گە‌یە‌نین، كە‌ سلێمانی شاری ئارامی و سە‌قامگیرییە‌ بۆ ھە‌مووان و ھە‌موو كە‌سێكیش دە‌توانێت لە‌ژێر سایە‌ی ئارامی و ئاسایشی ئە‌م شارە‌ ژیانی خۆی گوزە‌ربكات بێ ھیچ جیاوازییە‌ك.”

بابەتی پێشتر

وێنە.. بەهۆی کەوتنەخوارەوەی ئۆتۆمبێلێک لە چیای زاوا دوو کەس گیانیانلەدەستدا

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی: كوردستان دەیسەلمێنێت كە دەستوەردانی ڕزگاركەر دەتوانێت سەربگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share