لە بەغداوە بەڵێندەدرێت و نەوتی زیاتر بۆ هەرێم دابیندەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، داوامان لە بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق كرد ئەو نەوتەكەی كە بۆ هەرێم دابیندەكرێت بڕەكەی زیادبكرێت و بەڵێندرا بەدواداچوون بۆ داواكەمان بكرێت.

چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ سەردانی وەزارەتی نەوتی عێراقمان كرد و لەگەڵ د. عیزەت سابیر بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق كۆبووینەوە و داوامانكرد ئەو نەوتەی دابینكراوە بۆ هەرێمی كوردستان كە 50 ملیۆن لیترە بڕەكەی زیادبكرێت.

وتیشی، “ئەو نەوتەی بەغداد دەینێرێت یەك بەرمیلی بە نرخی 50 هەزار دینار بە هاوڵاتییان دەدرێت و سەرەتا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجەوە دابەشدەكرێت و دواتر بۆ ناوچەكانی دیكە دابیندەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژووری بازرگانیی سلێمانی: هیچ بڕیارێک بۆ راگرتنی جوڵەی بازرگانی لەلایەن ئێرانەوە نەدراوە

سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، هیچ بڕیارێک بۆ راگرتنی جوڵەی بازرگانی لەلایەن ئێرانەوە نەدراوە. نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری…
Total
0
Share