ده‌وامى خوێندكارانى زانكۆی سلێمانى ڕاگیرا

نوێنەرایەتیی گشتیی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی ڕایگه‌یاند، لە بەشە ناوخۆییەكان به‌ستنى تەنكیی ئاو و گازی شلی LPG كێشەى بۆ خوێندكاران دروستكردووه‌، بۆیه‌ بڕیاریاندا ئەم هەفتەیە خوێندكاران نەچنەوە بۆ دەوام.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا نوێنەرایەتیی گشتیی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌، بەھۆی ئەو كەشوھەوا بەفراوی و سەختەی ناوچەكەی گرتووەتەوە، ئاستەنگیی گەورەی ھاتوچۆ بۆ زۆربەی ڕێگاوبانەكانی كوردستان دروستبووە، كە ئەمەش مەترسییە لەسەر ژیانی خوێندكاران”.

‎له‌ به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، “دوای بە دواچوونمان بۆ بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆ بۆماندەركەوت كە ھاوشێوەی ماڵان ھەر یەك لە تەنكیی ئاو و گازی شلی LPG ی باڵەخانەی بەشە ناوخۆییەكان تووشی بەستن بوون و ئەمەش كێشە دروستدەكات لە ھەوا و ئاوی گەرمی بەشە ناوخۆییەكان لەكاتی گەڕانەوەی خوێندكاردا”.

بۆیە وەك دەڵێت بڕیاریانداوه‌ ئه‌م هەفتەیە خوێندكاران نه‌چنه‌وه‌ و وانەكان بە ئەلیكترۆنی بخوێندرێن و تاقیكردنەوەكانیش دوابخرێن بۆ هەفتەی دواتر .

بابەتی پێشتر

به‌هۆی ده‌رزییه‌كه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ك گیانیله‌ده‌ستدا

بابەتی دواتر

ڕێژەی 57%ی توركەكان لە ئەردۆغان ناڕازین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share