تەندروستیی سلێمانی لەبارەی ئەنفلۆنزای بەرازەوە روونكردنەوە دەدات

بەرپرسێكی تەندروستیی سلێمانی رەتیدەكاتەوە، هیچ حاڵەتێكی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ئەنفلۆنزای بەراز لە سلێمانی تۆماركرابێت و جەختیشدەكاتەوە هەر حاڵەتێكی گومانلێكراو هەبێت پشكنینەكەی دەنێردرێت بۆ بەغداد.

سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هیچ حاڵەتێكی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ئەنفلۆنزای بەراز لە شاری سلێمانی تۆمارنەكراوە و ئەگەر هەر حاڵەتێكی گومانلێكراویش هەبێت پشكنینی بۆ دەكرێت و بۆ دڵنیابوونەوەی زیاتر دەنێردرێت بۆ بەغداد.

بەرپرسەكەی تەندروستیی سلێمانی دڵنیایی دا كە ئەنفلۆنزای بەراز لە سلێمانی نییە و سبەینێش روونكردنەوەیەك لەو بارەیەوە بڵاودەكەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگێكدا 928 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایكبوون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگێكدا 928 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایكبوون. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی…
زیاتر ببینە

تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی هەوڵی ئازادکردنی دوو ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکە دەدەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تیمی پارێزەرانی ڕاسپاردووە بۆ ئازادکردنی هەردوو ڕۆژنامەنووس سەرتیپ وەیسی و ئیبراهیم…
Total
0
Share