شاندی یەكێتی لە بەغداد لەگەڵ فالح فەیاز كۆبووەوە

فالح فەیاز و خالد شوانی

لە دیدارێكی نێوان شاندی یەكێتی و سەرۆكی هاوپەیمانی “عەقدی وەتەنی” جەخت لەسەر گرنگی پەرەپێدانی گفتوگۆ بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان كرایەوە.

شاندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتی خالد شوانی، ئەندامی سەركردایەتی لە بەغداد لەگەڵ فالح فەیاز، سەرۆكی هاوپەیمانی “عەقدی وەتەنی” كۆبووەوە و دوا گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكانی عێراق-یان تاوتوێكرد، هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی سیاسی لە قۆناغی پاش هەڵبژاردن كرا.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی كۆبوونەوەكە هەردوولا جەختیان كردەوە لەسەر گرنگی پەرەپێدانی گفتوگۆ لەپێناو تێپەڕاندنی ئەو قەیرانانەی وڵات پێیدا تێپەڕدەبێت، جگە لە جەختكردەوە لەسەر پێویستیی هەماهەنگیی هاوبەش لەنێوان حكومەتی ناوەند و هەرێم بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان.

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق، دوێنێ یەکێتی شاندێکی ڕەوانەی بەغداد كرا.

ستران عەبدوڵڵا، بەرپرسی مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لە دوو كۆبوونەوەی پێشووی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بڕیاردرا، یەكێتی چاودێری ئەو دۆخە بكات كە لە بەغداد هەیە و شاندێك ڕەوانە بكات بەهۆی ئەوەی ڕووداوەكان بەپەلە گۆڕانكارییان بەسەردا دێت”.

وتیشی، بڕیارە شاندەكە “چەند كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدەن تاوەكو بۆچوونی لایەنەكان بزانن لەبارەی پێكهێنانی حكومەت و ئاراستەی ھێز و لایەنەکان و ژینگەی تەوافوقی دوای هەڵبژاردنەكان، پاشان شاندەكە ڕێگە خۆشدەكات كە وەفدێكی دیكەی باڵای یەكێتی سەردانی بەغداد بكەن”.

بابەتی پێشتر

لیژنەی ئەمنیی سلێمانی دوامۆڵەت بۆ دیاردەی چەكداری و كاری نایاسایی دیاریدەكات

بابەتی دواتر

پێنتاگۆن: درێژە بە هەماهەنگی لەگەڵ هەسەدە دەدەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەرژەوەندییە باڵاكانی هەرێم و گوزەرانی خەڵكەكەمان بەرپرسیارێتیی ئێمەیە و بە هەموو شێوەیەك پێوەی پابەندین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چاویكەوت بە ئێلبرۆرس كۆتراشیڤ، باڵیۆزی روسیا لە عێراق. لە دیدارێكدا كە…
Total
0
Share