قوباد تاڵەبانی: ناكرێت مووچە و ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان تێكەڵ بە ناكۆكییەكان بكرێت

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسێكی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێكران.

لە تەوەرێكی كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی چوارشەممە بەڕێوەچوو و تیایدا ئەندرۆ بیزلی، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم و دابان شەدەڵە، جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم ئامادەیبوون، باس لە دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و ئاگربەستی نێوان ئـ.ـێران و ئـ.ـیسرائیل كرا و هەردوولا هیوایان خواست لە دوای راگەیاندنی ئاگربەست ناوچەكە سەقامگیریی زیاتر بەخۆیەوە ببێنێت و هەموو كێشە و ململانێیەكان بە رێگای سیاسی چارەسەربكرێن و كۆمەڵگای نێودەوڵەتیش زیاتر هاوكاربێت بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغداد و بە تایبەتیش باس لە كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم كرا و لەمبارەیەوە جێگری سەرۆك وەزیران بە ئاماژەدان بە دۆخی ژیان و گوزەرانی مووچەخۆرانی كوردستان رایگەیاند، ناكرێت مووچە و ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان تێكەڵ بە ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد بكرێت.

وتیشی، “وەفدێكی حكومەتی عێراق سەردانی هەرێم دەكات و هیوای خواست بتوانرێت كێشەی مووچە چارەسەربكرێت”.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا هەرێمی كوردستان و هەموو عێراق پێكەوە دەتوانن گەشەبكەن و گەشەسەندنی هەر بەشێك لە عێراق لە بەرژەوەندیی هەموو عێراقدایە و روونیشیكردەوە هەرێمی كوردستانیش كاتێك دەتوانێت گەشەسەندوو و بەهێزبێت كە لە بەغداد پێگەیەكی بەهێزی هەبێت و بتوانین لە چوارچێوەی دەستووردا كێشەكانمان لەگەڵ بەغداد چارەسەر بكەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم لە یەكەم ڕۆژی هاویندا: پێشبینی زۆر دووبارەبوونەوەی شەپۆلەکانی گەرما دەکرێت

کەشناسیی هەرێم ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری پلەكانی گەرما دەبەستێتەوە بە چەندبارەبوونەوەی شەپۆلەكانی گەرماوە، “بەڵام تائێستا پلەکانی گەرما بەراورد بە…
Total
0
Share