کارەبای سلێمانی رایگەیاند، “لە هەڵمەتێکدا سەرپێچیکارانی سەر تۆڕی کارەبا سزادران”.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە لیژنەی بڕینی زیادەڕەویی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/رۆژئاوا، هەڵمەتێکیان بۆ بڕینی بەشێکی زۆری ئەو زیادەڕەوی و سەرپێچییانەی گەڕەکەکانی (راپەڕین، رزگاری و قولەرەیسی) ئەنجامدا کە کرابوونە سەر هێڵەکانی کارەبا و سەرپێچیکاران سزادران.
باس لەوەش دەکات، “بۆ بنەبڕکردنی راکێشانی کارەبای نایاسایی، هەڵمەتەکە لە رۆژانی داهاتوو بەردەوامدەبێت”.

