بافڵ جەلال تاڵەبانى بۆ مامۆستا هەڵۆ: بەداخم بۆ کۆچى دوایى باوکى بەڕێزتان

سەرۆکى یەکێتى پرسەنامەیەک ئاراستەى مامۆستا هەڵۆ حەمەڕەشید دەکات بەهۆى کۆچى دوایی باوکیەوە.

دەقى پرسەنامەکە:

بەڕێز مامۆستا هەڵۆ حەمەڕەشید، بەداخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان حەمەڕەشید نادرم پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.

لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت.

إنا لله وإنا إليه راجعون

براتان

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە دەروازەی نێودەڵەتیی پەروێزخان دەستگیرا بەسەر 22 تۆن دوگی ئاژەڵدا

بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەڵەتیی پەروێزخان رایگەیاند، لەلایەن كارمەندانی هێزەكانی یاریدەدەرێتیی ئاسایشی دەروازەی پەروێزخانەوە، دەست بەسەر بارهەڵگرێكی بەڕاد لەجۆری…
Total
0
Share