وەزارەتی کشتوکاڵ جووتیاران ئاگاداردەکاتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم دەربارەی پڕۆسەی پێدانی گەنم بە سایلۆکان، ئاگادارییەک ئاراستەی جووتیاران دەکات.

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم، ئاگادارییەکی ئاراستەی جووتیاران کرد و رایگەیاند، بە زووترین کات سەردانی بەرێوەبەرایەتی سنوری خۆیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری دەربارەی پرۆسەی پێدانی گەنم بۆ سایلۆکان.

ئاماژە بەوەشدراوە، مەبەستی سەردانییەکە بۆ وەرگرتنی و زانیاری دروست دەربارەی پڕۆسەی بە بازاڕکردن و پێدانی گەنمی جوتیاران و هاوکات بۆ وەرگرتنی زانیارییە دەربارەی رووبەری چێنراو، جۆری گەنم و جۆری ئاودان.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بۆ ئەمساڵیش بە هەمان فۆرمی ساڵی رابردوو کارەکان ئەنجامدەدرێت و پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم بۆ ماوەی 40 ڕۆژ بەردەوامدەبێت.

 

بابەتی پێشتر

چرۆ حەمە شەریف: یەك بەرمیل نەوت بە نرخی 50 هەزار دینار بە هاوڵاتییان دەدرێت

بابەتی دواتر

هادی عامری: بەم نزیكانە كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەردەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share