هەوڵێك بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار راگەیەندرا

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی دانانی ئامێری سۆنەر بۆ بەرگرتن لە بردنەوەی دۆلار لە دەروازە سنوورییەكان دەدات و ئاشكرایدەكات، “ئەگەر جێبەجێبكرێت كاریگەری ئەرێنی دەبێت لە رێگریكردن لە بردنە دەرەوەی دۆلار بۆ دەرەوەی عێراق”.

لە ئێستادا حكومەتی عێراق دەیەوێت ئامێری سۆنەر لە دەروازەكان جێگیربكات بە جۆرێك رێگری بكرێت لە بردنەوەی دۆلار لە دەروازە سنوورییەكانەوە بۆ دەرەوەی وڵات.

ساماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تا ئێستا بڕیارەكەمان بە دەست نەگەیشتووە كە حكومەتی عێراق بە نیازی دانانی ئامێری سۆنەرە بۆ بەرگرتن لە بردنە دەرەوەی دۆلار بۆ دەرەوەی عێراق.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “ئەگەر ئامێرەكان هەبێت ئێمەش پێمانخۆشە جێبەجێبكرێت و هۆكاری بەرزبوونەوەی دۆلار بابەتێكی جیاوازە و جگەلەوەش دانانی ئەو ئامێرانە لە دەروازەكان ڕێگردەبێت لە بردنە دەرەوەی دۆلار بۆ دەرەوەی وڵات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی کەمتەرخەمییەوە کارکردن لەو پرۆژەیە راگیرا کە سەرەتای ئەم هەفتەیە کرێکارێک تێیدا گیانیلەدەستدا

سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی رایدەگەیەنێت، بەهۆی کەمتەرخەمی و نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی تێیدا کارکردن لەو پرۆژەیەدا راگیراوە کە سەرەتای…
Total
0
Share