ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو نەوتەی حكومەتی عێراق بۆ هەرێمی كوردستانی دابینكردووە چاوەڕواندەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبكرێت.
چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو 50 ملیۆن لیترەی بڕیاری لێدراوە بۆ هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە دابینبكرێت و نێردراوە و بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمە نەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە لە ناردنی نەوتەكە ئاگاداركراونەتەوە و لەچەند رۆژی داهاتوودا دەگاتە سلێمانی و هەڵەبجە.
وتیشی، “ئەو نەوتەی دابینكراوە بڕەكەی 50 ملیۆن لیترە و هەر ماڵێك یەك بەرمیل نەوتی بە نرخی 50 هەزار دینار پێدەدرێت كە لە ئێستادا چەند رێكارێكی كارگێڕی ماوە”.