وتەبێژی وەزارەتی پلاندانای عێراق رایگەیاند، بەشداریکردنی کەرتی تایبەت لە بواری کشتوکاڵدا گەشەی کردووە لە ئێستادا رێژەکەی لە %90 نزیکدەبێتەوە.
عەبدولزەهرا هەنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، بەشداریکردنی کەرتی تایبەت لە بواری کشتوکاڵدا بەرێژەیەکی بەرچاو گەشەی کردووە و توانراوە بەشێوەیەکی گونجاو سوود لە تواناکانییان وەربگیرێت.
وتیشی، “پشتبەستن بە کەرتی تایبەت لە زۆربەی وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهاندا پەیڕەو دەکرێت و هۆکارێکی سەرەکیشە بۆ بەدەستهێنانی ئابوورییەکی بەهێز و ژێرخانێکی یەکگرتووی پتەو، لە عێراقیشدا بەشداریکردنی کەرتی تایبەت لە بواری کشتوکاڵدا لە رێژەی %90 نزیکدەبێتەوە”.
ئاماژەی بەوەشدا، هاوشانی بواری کشتوکاڵ، لە بواری بیناسازیشدا بەشداریکردنی کەرتی تایبەت زیادیکردووە و رێژەی %50ـی تێپەڕاندووە.