كاتی دابەزاندنی بەهای دۆلار ئاشكراكرا

راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێكارەكانی بانكی ناوەندیی عێراق بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزدەكاتەوە ئەوەش دوای دانوستانەكان لەگەڵ خەزێنەی ئەمریكا.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، ڕێكارەكانی بانكی ناوەندیی و مەرجە نوێیەكانی مامەڵەی نەختینەیی كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دەبێت.

راشیگەیاند، لە كۆبوونەوەی عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق و یاریدەدەری وەزیری خەزێنەی ئەمریكا باس لە هاوكاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولاكراوە و دوای دانوستانەكان لەگەڵ خەزێنەی ئەمریكا بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی حکومەتی عێراق: بەداخەوە چاودێری پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەکەین

وتەبێژی حکومەتی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی سەر سنوری سوریا و ئوردن دەرکرد و دەڵێت بەداخەوە چاودێەی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی…
Total
0
Share