لە قەزای کفری، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیلێک پێکیاندادا و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ماتۆڕسوارەکە گیانیلەدەستدا.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو شۆفێری ماتۆڕسکیلەی بەهۆی پێکدادانەوە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر(دووتەنی) برینداربوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.
دەشڵێت، رووداوەکە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سەر رێگای بەنداوی کفری رویداوە، گەنجەکەش دانیشتووی قەزای کفرییەو تەمەنی 15 ساڵە، لەئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی کەلارە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.