پڕۆژەیەکی پەروەردەیی رادەگەیەندرێت

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم پڕۆژەیەک بە ناونیشانی “ئی- هەڵسەنگاندن” لە وەرزی دووەمی خوێندنەوە جێبەجێدەکات.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پڕۆژەیەکی پەروەردەیی بە ناونیشانی “ئی- هەڵسەنگاندن” لە قوتابخانەکانی هەرێم جێبەجێدەکرێت، کە بریتییە لە ئەپلیکەیشنێک و لەسەر هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و IOS بەردەستدەبێت و لە وەرزی دووەمی خوێندنی ئەمساڵەوە لە 396 قوتابخانەی حکومی جێبەجێدەکرێت.

ئاماژە بەوەشدراوە، ئەپلیکەیشنەکە زانیاری کەسی دەربارەی خوێندکار و چەند بابەتێک  لەخۆدەگرێت، بەخێوکەری خوێندکار دەتوانێت ئاگاداری زانیارییەکان بێت و بابەتەکان ببینێت.

هاوکات، ئەو بابەتانەی لە ئەپلیکەیشنەکەدا بەردەست دەبێت بریتین لە: “نمرەکان، هەڵسەنگاندن، خشتەی وانەکان، ئەرکی ماڵەوەی خوێندکار، ڕێنمایی پەروەردەیی و ئاگادارییەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو چەک و فڕۆکانەی هێرشیان پێکراوەتە سەر حزبەکانی ڕۆژهەڵات دروستکراوی ڕۆژئاوان

بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاندووە، ئەو چەک و موشەکانەی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بۆ بۆردومانكردنی بارەگاكانیان…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی: کەس ناتوانێت بە ئیرەیی لە جوانی سلێمانی کەمبکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی بڵاویکردەوە، سلێمانی جوانترین و گەشاوەترین شاری هەرێمی کوردستانە، سروشتەکەی وایکردووە هەمیشە گەشەکردن تیایدا بەردەوام…
زیاتر ببینە

لیژنە پەرلەمانییەکەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بڕیاریدا بچێتە ئـ.ـیمراڵی

لیژنەی برایەتی و دیموکراسیی نیشتمانیی پەرلەمانی تورکیا، بڕیاریدا بچێتە زیندانی ئیمراڵی. کاتژمێر 02:00ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لیژنەی برایەتی…
Total
0
Share