هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتيی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە بەهۆی بەفربارینەوە ژمارەیەك ڕێگا سەلامەت نین بۆ شۆفێران.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

سەرجەم شوفێران و هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە،کەوا بەهۆی نالەباری کەش وهەواو دابارینی بەفر،ئەو ڕێگایانەی خوارەوە سەلامە نین بۆ بەکارهێنان وە داوایان لێدەکەین کەبەهیچ شێوەیەک بەکاریان نەهێنن ، تەنانەت بۆ حاڵەتی تەنگاویش.

ڕێگایەکان

ڕێگای هەولێر_ شەقڵاوە

ڕێگای هەولێر _کۆیە بەتایبەتی لەبەردەباز تاکو کۆیە

ڕێگای شەقڵاوە_ هیران

ڕێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆسەرچیای سەفین و کەپکی گەرۆتە

ڕێگای زینەتیر_ بالیسان_ ڕانیە

ڕێگای کۆیە_ هەیبەسولتان

ڕێگای کۆیە_ کلکە سماقە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێم مۆڵەت دەبەخشێتە ئەو کۆمپانیایانەی دەیانەوێت بەنزین هاوردە بکەن

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیاردراوە مۆڵەت ببەخشرێتە ئەو کۆمپانیایانەی دەیانەوێت بەنزین هاوردە بکەن، ئەوەش وەک چارەسەرێک…
Total
0
Share