وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، دابەشکردنی یەکەم بەشە ئاردی ئەمساڵ دەستپێدەکات.
ئەسیر داود غرێری، وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە پرۆسەی دابەشکردنی ئارد بۆ مانگی کانوونی دووەمی 2025 دەستپێدەکات و پارەدانیش لەڕێکەی سیستمی ئەلیکترۆنییەوە دەبێت.
دەشڵێت، “سەرجەم بریکارەکانی خۆراک لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکە ئاگادارکراونەتەوە کە رێکارەکانی دابەشکردنی ئارد بەسەر خانەوادەکاندا ئەنجامبدەن”.
باسی لەوەش کرد، لەنێو لیستی دابەشکردنی بەشە ئارد و خۆراکدا پلەی یەک بە شوێنە هەژارنشینەکان دەدرێت.