بڕیارێک لەبارەی خانەنشینانەوە درا

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا خانەنشینان لە هاوکاریکردنی ئاوارەکانی لوبنان و غەززە ببەخشێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و بڕیاردرا، خانەنشینان لە بڕیاری بەخشینی 1% ی مووچەکانیان وەک هاوکاری بۆ ئاوارەکانی غەززە و لوبنان ببەخشرێن.

لە کۆبوونەوەی 24 ی تشرینی دووەمی 2024 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، بڕی 1% ی مووچە بە شێوەی ئارەزوومەندانە لە هەر مووچەخۆرێکی عێراق ببڕێت بۆ هاوکاری ئاوارەکانی غەززە و لوبنان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نیگەرانە لەو گرژیانەی کە لەم دواییانەدا لە گوندی لاجـ.ـان روویانداوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە گرژی و ئاڵۆزییەکانی گوندی لاجـ.ـان بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەی…
Total
0
Share