بەپێی ئەنجامی راپۆرتێک تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ رووبەری زەوییە سوتاوەکانی ویلایەتی کالیفۆرنیا گەیشتووەتە زیاتر لە رووبەری شاری پاریس.
بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی دارستان و ئاگرکەوتنەوەی ویلایەتی کاڵیفۆڕنیا(Cal Fire)بڵاویکردەوە، تا کاتژمێر 2:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 38 هەزار و 629 هێکتار زەوی لە ناوچەکانی بالیسادیس و ئیتۆن هرست لە لۆس ئەنجلس سووتاون کە دەکاتە نزیکەی 60 میل.
سووتانی ئەو رووبەرە زەوییە زیاترە لە رووبەری شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا کە 40 میلە.
ئاگرەکە بەتەنها نەبووەتە هۆی سوتانی رووبەرێکی زۆری زەوی بەڵکو کارەساتی گەورەی مرۆیی لێکەوتووەتەوە بە شێوەیەک تا شەوی رابردوو 18 هەزار و 500 ماڵ لە لۆس ئەنجلس بێکارەبابوون، گەیاندنی ئاو و پێداویستییەکان بە هەندێک ناوچە سەخت بووە.