لقی چەند زانکۆیەکی ئێرانی لە عێراق دەکرێتەوە

وەزیری زانست و توێژینەوە و تەکنەلۆجیای ئێران رایگەیاند، ژمارەیەک زانکۆی باوەڕپێکراوی ئێران ئامادەن لقی خۆیان لە عێراق بکەنەوە.

حسێن سیمائی سەرەف وەزیری وەزیری زانست و توێژینەوە و تەکنەلۆجیای ئێران لە دیدارێکیدا لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵای عێراق رایگەیاند، ژمارەیەک زانکۆی باوەڕپێکراوی ئێران ئامادەن لقی خۆیان لە عێراق بکەنەوە، بۆ ئەمەش پێویستیان بە لابردنی بەربەستە کارگێڕییەکان و هاوکاریکردنی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق هەیە.

ئەو زانکۆیانەی بڕیارە لقی خۆیان لە عێراق بکەنەوە لە زانکۆکانی (زانست و تەکنەلۆجیای ئێران، زانکۆی شەریف بۆ تەکنەلۆجیا و زانکۆی فیردەوسی لە مەشهەد).

لای خۆیەوە نەعیم عەبودی وەزیری خوێندنی باڵای عێراق ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پێشوازی لەو زانکۆیانەی ئێران دەربڕی، جەختی لە پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەک بۆ ئەو مەبەستە کردەوە.

بابەتی پێشتر

تەقینەوەیەك لە هەولێر قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

راپۆرتێک: ئەو رووبەرەی لە کالیفۆرنیا سووتاوە زیاترە لە رووبەری شاری پاریس

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share