سەركردەی باڵای ئەفغانستان و تاڵیبان پەچەی بەسەر ژناندا سەپاند

هیبەتوڵڵا ئاخوند زادە، سەركردەی باڵای ئەفغانستان و تاڵیبان فەرمانی دا ژنان پەچە بپۆشن و ئەو نەریتە بۆ ژنان كرا بە ناچاری.

مەرسوومی بڕیارەكە ئەمڕۆ شەممە دەركراوە و دەسەڵاتدارانی تاڵیبان ناوەڕۆكەكەیان بە فەرمیی بۆ میدیاكان خوێندەوە كە تیایدا هاتووە، “دەبێت ژنان پەچە بپۆشن وەك خۆگونجاندن لەگەڵ نەریتەكاندا”.

لە درێژەی مەرسوومەكەدا هاتووە، “ژنانی تەمەن مامناوەند لە كاتی بینینی پیاوانی نامەحرەمدا دەبێت ڕووخساریان دابپۆشن جگە لە چاوەكانیان بەو شێوەیەی كە لە حوكمی شەریعەتدا هاتووە”.

ڕێنماییەكی تر بۆ ژنانی ئەفغانستان كە لە مەرسوومی بڕیارەكەدا هاتووە ئەوەیە، “باشتروایە ژنان لە ماڵەوە بمێننەوە و ئەگەر كارێكی گرنگیان نەبێت نەچنە دەرەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان: بەهیواین بناغەی دانوستانەکان گفتوگۆیەکی ئاشتییانە بێت

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، بەهیواین بناغەی دانوستانەکان نێوان ئەمریکا و ئێران گفتوگۆیەکی ئاشتییانە بێت. وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاویکردەوە…
Total
0
Share